کوردیش گڕامەر چییە ! ئێمە کێین ! ل
درێژکراوەی چەند پرۆژەیەکی ئەکادیمیە کە لە کوردستان لەسەردەستی کەسانی شارەزا لە بوارە جیاجیاکانی پەروەردە و زمان دامەزراوە ، وەک پەیمانگای ئەهلی چەندین خولی زمان و بەهێزکردنی وانەکانیان پێشکەش بە خەڵکی ئارەزوومەند کردووە، وەک زمانی ئینگلیزی، فارسی،تورکی، عەرەبی وە هەروەها وانەکانی قوتابخانە پۆلی 1ی بنەڕەتی تاکو 12ی ئامادەیی، هەروەها لەبواری گەشەپێدانی مرۆیی و خولی کۆمپیوتەر و بەهێزکردنی یادگەو مێشک و ...هتد
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەو بۆشایەی کە لەناو ڕەوەندی کوردی دروست بووە لە تاراوگە، لە بواری فەرامۆشکردنی زمانی دایک ، کە لە نەوەیەک زیاتر لێی بێبەش بووە، بەهۆی مێژووی دوورو درێژی کۆچ کردن بۆ هەندەران لە لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە ، بۆیە (کوردیش گڕامەر) لە هەوڵی گەیاندنی ئەو پەیامەیە بۆ کەسوکاری ئەو نەوە تازەی کە لەتەمەنی خوێندنی سەرەتایدان ، بەڵام دەرفەتی باشیان لەبەر دەست نەبووە تا بتوانن بەشێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی منداڵەکانیان فێری زمانی دایک بکەن، کەئەوەش دەبێتە هۆی دابڕانی تەواوەتی ئەو نەوەیە بەنیشتیمان و خەڵکەکەی لە هەموو بوارەکانی فەرەهەنگی و مێژووی و هەتا جوگرافی٠
بۆیە ئەرکی دایک و باوکە کە هانی منداڵەکانیان بدەن وەک زۆربەی میللەتانی دەوروبەر بۆ فێربوونی زمانی دایک٠
جیا لە فێربوونی زمانی دایک وەک پێویستیەکی هەنوکەیی ، زۆربەی شیکارە زانستی و کۆمەڵایەتیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەسانێک زیاتر لە زمانێک دەزانن ، لە زۆربە ی بوارەکانی ژیاندا هەلی سەرکەوتنیان باشترە لەو کەسانەی تەنها بەیەک زمان دەتوانن ئاخاوتن بکەن ٠
جا بۆیە کە ئێوە دەرفەتی ئەوەتان بۆ نەڕەخساوە منداڵەکانتان ببەن بۆ خوێندنگەی کوردی ، ئەوە ئێمە توانیومانە خوێندنگەی کوردی بێنین بۆ ماڵەکانتان لە هەر شوێنێکی جیهان، بە دابین کردنی هەفتانەیەکی کەم ، منداڵەکانتان دەتوانن سودمەند بن لەم دەرفەتە ٠
با منداڵەکانمان فێری زمانی کوردی بکەین٠
-
کڵاسی ڕاستەخۆ بە شێوەی ڵایڤ لەگەڵ مامۆستا لە کوردستانەوە٠
-
کتێبی خوێندنی سەرەتایی خوێندنگەکانی کوردستان بە شێوەی تۆمارکراوی - دەنگی٠ -
مۆڵەتی فەرمی و ڕێگەپێدراو لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردە٠
Contact Us:
+9647511890291
admin@kurdishgrammar.com
kurdish Grammar
لە پێناو بەدەسهێنانی ئەزمون و دەسکەوتێکی باش لە فێربوونی زمانی کوردی، تکایە کۆمپوتەر یان ئامێرێکی شاشە گەورە بکار بێنە لە کاتی فێربوون دا